Mohammed Baqi Hussein
30 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2015
ئهنقهره
جگری سەرۆكوەزیرانی توركیا یاڵچن ئاكدۆغان پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی توركیا و ناوچەكەی بۆ دەستەی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو هەڵسەنگاند.
-"هەركەس ساختەكاری بكات باجەكەی دەدات"
جگری سەرۆكوەزیرانی توركیا، یاڵچن ئاكدۆغان گوتی: "لێرەوە جارێكی دیكە هۆشداری دەدەم، ئەو كەسەی رۆژی هەڵبژاردن فێڵ دەكات، هەڕەشە لە هاووڵاتییان دەكات، هەوڵی گۆڕینی ئیرادەی هاووڵاتییان لە باخچە و پۆلەكانی خوێندنگەكان دەدات، ئەو كەسی هەوڵ دەدات بەشێوەیەك لە شێوەكان لەجیاتی ئەوان دەنگبدات، یان دەنگدەدات. سزای ئەمانە بەراستی زۆر قورسە. هەموو ئەو كەسانە باجی ئەمە دەدەن، لەچوارچێوەی یاسادا، لێپرسینەوە لەهەموویان دەكرێت''.
-"راگرتنی قۆناغی چارەسەر"
لەبارەی قۆناغی چارەسەر یاڵچن ئاكدۆغان گوتی: "راگرتنی قۆناغی چارەسەر لەئێستادا بەواتای ئەوە نایەت كە ئیدی ئێمە كورد لەئامێز ناگرین و خزمەتی ناوچەكانیان ناكەین و لە چاكسازییەكانمان پاشگەزدەبینەوە. ئەوانەی ئەوێش هاووڵاتی ئێمەن. ئێمە بەردەوام دەبین لە خزمەتكردنی هەموو هاووڵاتییانمان جا لە هەر نەتەوە و مەزهەبێك بن".
-"رێكخراوێك قۆناغی چارەسەر ژەهراوی دەكات"
ئاكدۆغان گوتی: "رێكخراوێك لەئارادایە و چالاكییەكانی ئەم قۆناعە ژەهراوی دەكات و وای لێدەكات بەڕێوە نەچێت. ئەگەر بشمانەوێت ناتوانین. بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە بەردەوامبێت، پێویستە ئەمانە لەكاربخرێن. پێویستە هەموو ئەو كارە نایاسایی و فشار و توندوتیژی و تیرۆرە لەكاربخرێن تا بتوانرێت لەو دۆخەدا قۆناغی چارەسەر درێژەی پێبدرێت. لەبەر ئەوە ئەم ئۆپەراسیۆنانە گرنگن".
-"ئەمانە توشی سیندرۆمی ستۆكهۆڵم بوون"
جگری سەرۆكوەزیرانی توركیا، یاڵچن ئاكدۆغان گوتی: "لەئێستادا دەتوانن لەگەڵ ئەسەد هەماهەنگی بكەن كە ستەم و فشار لە كورد دەكات. ئەسەد و باوكی كە كوردیان لەناودەبرد. ئایا مێژووی مرۆڤایەتی كەسێكی دیكەی تێدایە لەوانە زیاتر زیانیان بە كورد گەیاندبێت؟ بەڵام دەتوانن هەماهەنگییان لەگەڵ بكەن. ئەمانە تووشی سیندرۆمی ستۆكهۆڵم بوون".