ئیستانبوڵ
بهئامانجی ئەوەی کە ئایاسۆفیا دووبارە بکرێتەوە بە مزگهوت رێكخراوی گهنجانی ئانادۆڵو به دروشمی "بهرماڵهكهت ههڵگره و وهره" چالاكی "نوێژی فهتحکردنی" له مۆزەخانەی ئایاسۆفیا رێكخست.
گرووپێك لە خەڵكی لە ئیستانبوڵ و پارێزگاكانی دەورووبەریەوە كاتەكانی نیوە شەو بە پاس هاتبوونە مەیدانی ئایاسۆفیا و چاوەڕوانی كاتی نوێژی بەیانیان دەكرد. كاتێك كاتی بانگ هات بانگبێژی مزگەوتی ئەقسا فیراز غەزاز بانگی بەیانی دا.
لە دوای بانگ سەرۆكی لقی رێكخراوی گەنجانی ئانادۆڵو عەلی ئوغور بوڵوت، ئەو فەرمانەی خوێندەوە كە سوڵتان محەمەدی فاتح بۆ وەقفەكانی نووسیی بوو.
سەرۆكی گشتی رێكخراوی گەنجانی ئانادۆڵو ساڵح تورهان، سوپاسی خەڵكەكەی كرد كە هاتبوون بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەیانی و باسی لە قۆناغی مۆزەخانەی ئایاسۆفیا كرد.
توران داوای كرد خەباتی ئایاسۆفیا بەردەوامی هەبێت و جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە كە ئەوان تەنیا نەهاتوون نوێژی بەیانی لە ئایاسۆفیا بكەن، بەڵكو لە هەمان كاتدا هاتوون فەتحكردنی ئیستانبوڵیش بەرز رابگرن.
پاشان دكتۆر سەجاد مستەفا كە یەكێكە لە ئیمامەكانی كەعبەی پیرۆز پێش نوێژی بۆ كردن و عەبدلرەحمان سادیەن كە حافز قورئانە و خەڵكی باشووری ئەفریقایە و یەكەمی قورئان خوێنانی جیهانە چەند ئایەتێكی لە قورئانی پیرۆز خوێندەوە.
دواتر گرووپەكە بە دروشمی "بشكێت زنجیرەكان، ئایاسۆفیا بكرێتەوە" بڵاوەیان لێكرد.
لە ئێستاد ئایاسۆفیا مۆزەخانەیە، بەڵام هەندێ لایەن لە توركیا داوا دەكەن ئایاسۆفیا بكرێتەوە بە مزگەوت.