Selami Küçükoğlu
12 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌رزه‌ڕۆم – AA
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له ناوچەی ئانادۆڵوی رۆژهه‌ڵات کە ١٧ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو له ئه‌رده‌خان تۆمار كرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی ناوچه‌ی ئانادۆڵوی رۆژهه‌ڵات رایگه‌یاند كه ئاسمانی ناوچه‌كه هه‌وراوی ده‌بێت و شه‌و و به‌یانیش زوقم گرتن روو ده‌دات و ته‌مومژ چه‌ند شوێنێكیش ده‌گرێته‌وه.
پله‌كانی گه‌رما به‌پێی وه‌رزی ئاسایی ده‌بن و سووكهبایهك به هێواشی له باشووره‌وه هه‌ڵ ده‌كات و ماوه ماوه ده‌گۆڕێت بۆ تونده‌بای مامناوه‌ند.
نزمترین پله‌كانی گه‌رما له شه‌ودا کە ١٧ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو له ئه‌رده‌خان تۆمار كرا، هه‌روه‌ها له قه‌رس -١٥، ئاگری -١٠، ئه‌رزه‌ڕۆم -٧، ئیدر و ئه‌رزنجان -٣ و له دێرسم-یش سفر پلەی سەدی بوو.
پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له رۆژدا به‌م جۆره بن: دێرسم ١٢، ئه‌رزنجان ١١، ئیدر ١٠، ئه‌رزه‌ڕۆم و ئاگری ٦، قه‌رس ٣ و ئه‌رده‌خانیش ١ پله بێت.