Zafer Çakmak
28 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی دەزگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی (MiT)دا له قامیشلۆ باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، به‌ناو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه، ئه‌نگین كارائاسڵان كه ناوی نهێنی حه‌یده‌ر ڤارتۆ-یه و ناوی له لیستی سووریی داواكراوانی ئینته‌رپولدایه له چالاكی خرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه به ده‌ست گه‌یشتوون، به‌ناو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌كه‌كه، ئەنگین كارائاسڵان كه ناوی نهێنی حه‌یده‌ر ڤارتۆ-یه و ناوی له لیستی سووریی داواكراوانی ئینته‌رپولدایه، له‌نێو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی تیادا بوو له ناوچه‌ی ئه‌لی فه‌رۆ له‌سه‌ر رێگای قامیشلۆ-حه‌سه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له چالاكی خراوه.
ئەنگین كارائاسڵان له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا، چووه‌ته ناو په‌كه‌كه و له نه‌وه‌ده‌كانی هەمان سەدەدا، مه‌شق و راهێنانی له دیمه‌شق پێ كراوه و له سەرەتای ئەم سەدەیەدا له به‌ناو نوێنه‌رایه‌تی ئه‌رمینیای رێكخراوه‌كه چالاكی ئه‌نجام داوه.
گەورە تیرۆریست، ئەنگین كارائاسڵان له ٢٠١٩ه‌وه چووه‌ته سووریا و له‌و ماوه‌یه‌ی له‌نێو رێكخراوه‌كه‌دا بووه به‌ناو به‌رپرسیارێتی له دێرسم، ئامانۆس و قه‌ندیل پێ سپێردراوه و داڕێژه‌ری چه‌ندین پیلانه.
زاندراوه ئه‌نگین كارائاسڵان تا ئه‌مڕۆ، پله‌به‌رزترین تیرۆریسته له سووریا له چالاكی خرابێت.