Sangar Hamad Azeez
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئافرەتانی مووش هەڵدەستن بە شووشتنی ئەو خورییانەی کە لە ئاژەڵەکانیان کردۆتەوە و دواتر دەست دەکەن بە رستنی خورییەکان بۆ ئەوەی جلوبەرگ و دۆشەک پێداویستی دیکەی لێدروست بکەن.
فاتمە بابوکی تەمەن ٥٥ ساڵ کە ئافرەتێکی گوندی ئاراکۆناکیی شارۆچکەی بولانکی سەربە پارێزگای مووشە بۆ ئانادۆڵو دوا و گوتی: "زۆر پێویستە کە خورییەکان بە باشی بڕابنەوە، دوای بڕینەوەی خورییەکان کە پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە هەڵدەستین بە شووشتنی خورییەکان و دواتر بۆ ماوەیەکی باش لەبەر خۆر هەڵیان دەخەین دواتر داو داوی دەکەین و دەیڕێسین. پاشان بە ویستی خۆمان چیمان بوێت لە جلوبەرگ و شتی دیکەی لێی دروست دەکەین".