Ekrem Payan,Ramal Abdullah Mahmood
12 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
شرنەخ - AA
مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی هەریەک لە سوپای تورکیا و عێراق کە لە رۆژی ١٨ی ئەیلوولدا لە شارۆچکەی سلۆپی سەر بە پارێزگای شرنەخ و لە نزیک دەروازەی سنووریی خابوور دەستیپێکردووە، بەردەوامە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند، مانۆڕەکە بە بەشداریی فەیلەقی حەوت و لیوای ٢٨ی میکانیکی سوپای تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەکانی سوپای عێراق و لە دووریی سێ کیلۆمەتر لە دەروازەی سنووریی خابوور درێژەی هەیە.
لە میانی مانۆڕەکەدا، ئەمڕۆ، سەربازانی تورکیا وعێراق راهێنانیان لە سەر گرتنی سەنگەرکانی دوژمن کرد لە چوار لاوە.
هەر لە میانی مانۆڕەکەدا، بەکارهێنانی گولـلەی پلاستیکی و خۆپاراستن لە تەقەی دوژمن و هێرشە ئاسمانییەکانیش بەڕێوەچوون.
لەو سەنگەرانەی دەستیان بەسەردا گیران تانک و زرێپۆشی جەنگی جێگیرکران.
دوای مانۆڕەکە یەکە سەربازەکان گەڕانەوە بنکەکانیان.