ئیستەنبوڵ
راھێنەری یانەی گەڵاتەسەرای تورکی رۆبەرتۆ مانچینی دوای سەرکەوتنی بەسەر یانەی سیڤاس بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "رووبەڕووبووی تیپێکی بەھێز بووینەوە. یارییەکە بەھێزبوو، بەڵام توانیمان یاریەکە بە قازانجی خۆمات کۆتایی پێ بھێنین."
دوای ئەوەی پرسیاری لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی یانەی ریال مەدرید لێکرا، مانچینی گوتی: "یاریکردن لە سانتیاگۆ ئاسان نابێ. دوای یارییەکەی ریال مەدرید، یاریی یوڤانتوس ھەیە کە جگە لە سەرکەوتن ھیچ چارەیەکی دیکەمان نییە. وا دەردەکەوێ بەرامبەربوونیش لە بەرژەوەندیی ئێمە نەبێ. بەڵام با کەس بەھەڵە لەم قسانەم تێنەگات. پێویستیش ناکات لە ئێستاوە دەست لە گەڵاتەسەرای بشۆن، ھێشتا بێ ھیوا نین. دەکرێ بگەڕێینەوە ناو ململانێ."
راھێنەرەکە لە وەڵامی پرسیاری ئامادەبوونی تیپەکەیدا گۆتی: "من جادووگەر نیم، راھێنەرم. راھێنەرێکی تازەم و بۆ ناسینی یانەکەم و یاریزانەکانم پێویستم بە کاتێکی دیاریکراوە. ناشتوانم گرێنتیی سەرکەوتنی ھەمیشەیی بدەم. لە یاریی تۆپی پێدا دۆڕانیش ھەیە. تا بکرێ گرنگی بە ٣ خاڵی یاریی دەدەم. بۆ نموونە لەو یارییەی بەرامبەر یانەی فەنەرباخچە ھەلی گۆڵکردنی باشمان بۆ رەخساو خراپیش نەبووین لە یاریکردندا. بەڵام لە تۆپی پێدا تەنیا دوای وەرگرتنی سێ خاڵەکە ستایش دەکرێی."