بورسا
لەلای رۆژھەڵاتی دەریاچەی ئولوباد، گوندی گۆلیازی لەسەر نیمچە دوورگەیەک دروستکراو، ژنان تۆڕی ماسی دەنێنەوە، بە بەلەم لەناو ئەو دەریاچەیەدا ماسی دەگرن و لە بازاڕ دەیفرۆشن.
ئەو گوندە لە کۆنەوە گوندێکی رۆمەکان بووە، کە لە ساڵی ١٩٢٤ لە یۆنانەوە کۆچیان بۆ کردووە. لە گۆلیازی ژیان لە سەعاتەکانی بەرەبەیان لەناو دەریاچەکە دەست پێدەکات.
لەلای رۆژھەڵاتی دەریاچەکە، ئەو گوندە لەسەر نیمچە دوورگەیەک دروست کراوە، کۆتایی ھەر کۆڵانێک، دەرگای ھەر ماڵێک بەسەر دەریاچەدا دەڕوانێ، گوندنشینەکانی گۆلیازی بە بەلەم ماسی دەگرن، لە شەوانیش یەکە بەیەکەی ئەو تۆڕە ماسیانەی لەناو دەریاچەکەنە کۆدەکەنەوە. لە گەڕانەوەشیاندا ماسیەکان لە گۆڕەپانی موزایەدەی گوندەکە دەفرۆشن. ئەو ژنانەی پێش ٣٠ ساڵ لەگەڵ مێرەدکانیان دەچوونە ناو دەریاکە ئەمڕۆ بەتەنیا ئەوە دەکەن، سوای بەلەمەکانیان دەبن و تۆڕەکان کۆدەکەنەوەو دەگەڕێنەوە.
نورتەن ئونەر، سەرۆکی کۆمەڵەی ھاوکاری ماسیگران لە گۆلیازی، لە لێدوانێکی بۆ AA جەخت لەوە دەکاتەوە کە ژنانی ئەو گوندە چەندین ساڵە لەگەڵ ھاوسەرەکانیان، براکانیان یان دەستەخوشکەکانیان ماسی لەو دەریاچەیە دەگرن.
ئونەر، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ژنانەی مێردەکانیان مردووە، جارێکی تر شوویان نەکردۆتەوە: "ئەو ژنانە لەگەڵ دەستەخوشک و براژنەکانیان دەبنە ھاوکاری یەکتر و بە راوەماسی داھاتی ژیانیان دەستەبەر دەکەن. ژنان خۆیان پێداویستیەکانی ماسیگرتن دروست دەکەن، تۆڕی ماسی، ئەو پارچە دارەی تۆڕی ماسی تیادا ھەڵدەگیرێت، لێرە دروست دەکرێت. ھەندێ لە ژنان ئەو پێویستیانە دەبەنە دەریاچەی زینیک و لەوێ دەیفرۆشن، لەوێش بازرگان ھەیە، ئەو پێداویستیانە رەوانەی دەرەوەی تورکیا دەکات."
٣٠ ساڵ پێش ئێستا تەنیا پیاوی راوەماسی دەکرد حەسیبە یڵماز تەمەن ٥٣ ساڵە و ٣٠ ساڵە ماسیگرە، لەگەڵ بانگی بەیانی ھەڵدەستێ و دەچێتە سەر کار. لەمبارەیەوە بۆ AA دەڵێت :"بۆ ئەوەی ماسیەکان نەمرن، لە ناو مەنجەڵ دەیان پارێزین. دواتر بە زیندوویی دەیانھێنین و لە موزایەدە دەیانفرۆشین."
یڵماز گوتی ژنان لە ماڵەوە تۆڕەکان پاک دەکەنەوە: "٣٠ ساڵ لەمەوبەر ژنان نەدەچوونە ناو دەریاچەکە، تەنیا پیاوان دەچوون. ئەمەش بەھەماھەنگی لەگەڵ ھاوڕێکانیان دەکرد. داھاتی ئێمە تەنیا ماسییە. ھەموو دانیشتوانی ئەو گوندە تەنیا ماسی دەگرن، بەڵام نەوەی نوێ چی تر ئەو کارە ناکات. کوڕەکەم تەمەنی ٣٣ ساڵە ھیچ خۆی لە قەرەی دەریاچە نەداوە، نازانێ ماتۆڕی بەلەمەکانیش ھەڵبکات".
تەنیا خۆم بەلەمەکە لێدەخوڕم و تۆڕەکان دەچێنم
پەریخان دوڕان، بەقسەی خۆی ٥-٦ ساڵە دەستی بە راوەماسی کردووە. بۆ AA دەڵێ: "ھاوسەرەکەم نازانێ راوەماسی بکات. بەخۆی ماسی دەکڕی و دەفرۆشێ. لەگەڵ براژنەکەم ماسی دەگرین. دوای گەڕانەوەی تۆڕەکان خاوێنیان دەکەینەوە. دواتر بە کاری ماڵەوە خەریک دەبین. لێرە لەدایک بووین و گەورە بووین. تەنیا بەخۆم سواری بەلەم دەبم، تۆڕەکان دەچێنم."
حەمیدە پولو تەمەن ٦٠ ساڵ، نزیکەی ٣٠ ساڵە لەگەڵ مێردەکەی خەریکی ماسیگرتنە، باسی ئەو میوانانە دەکات کە بۆ ئاشنا بوون بەو دەریاچەیە دێنە گوندەکەیان و ئەو بەبەلەم دەیانگەڕێنێ. پولو دەڵێ لە ھاوسەرەکەم فێری لێخوڕینی بەلەم بووم، بۆ AA دەڵێت: "لەگەڵ ھاوسەرەکەم ماسیەکانمان دەبردە مەیدانی موزایەدە. ھاوسەرەکەم بۆ فرۆشتنیان لەوێ دەمایەوە. منیش دەھاتم جاروبار کارم بەبەلەمەکە دەکرد. لەو کاتەدا میوانەکان سەیریان دەکردم دەیانگوت سەیری پورێ بکەن، بەتاقی تەنیا بەلەم لێدەخورێ. دواتر داوایان لێکردم بیانگەڕێنم."
گۆلیازی، سەر بە شارۆچکەی نیلوفەرە لە بوڕسا، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی شەشەمینی پ ز. لە ساڵی ١٩٢٤ خەڵکی ئەو گوندە لە یۆنان لەئەنجامی رێککەوتنێکی نێوان ھەردوو وڵات کۆچیان بۆ گۆلیازی کرد. سەرچاوەی داھاتی ئەو گوندە راوەماسی و گەشتوگوزارە.