Enes Kaplan
04 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2022
ئەنقەرە – AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)دا، گەورە تیرۆریست، بەدرخان ئابی کە ناوە نهێنییەکەی ''داراڤ گەڤدا''بوو و یەکێکە لە بەناو بەرپرسانی پەکەکە لە ناوچەی شنگال لە باکووری عێراق لە چالاکی خرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەست کەوتوون، بەدرخان ئابی لە ساڵی ٢٠١١دا، پەیوەندی بەڕیزەکانی پەکەکەوە کردووە و لە شرنەخ و یوکسەکۆڤا کاری کردووە و پاشان لەلایەن رێکخراوەکەوە رەوانەی عێراق کراوە و لەوێ بەردەوام بووە لەسەر کارەکانی.
گەورە تیرۆریست، بەدرخان ئابی لەو کاتەی لە تورکیا بووە، بەشداری لە چەند چالاکییەکدا کردووە کە گیانلەدەستدانی ژمارەیەک لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی لێکەوتووەتەوە، لەبەرئەوە خراوەتە لیستی ئامانجەکانی میتەوە.
بەدرخان ئابی کە هاووڵاتی تورکیایە لە دوای رەوانەکردنی بۆ عێراق، وەک بەرپرسی بەناو کەتیبە و بەرەییەکەکانی بەرگریی شنگالی سەربە پەکەکە کاری کردووە. دوایین ئەرکیشی بەناو بەرپرسی پەکەکە/یەپەشە بووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا لە چالاکی خرا.