İsmail Şen
27 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2020
ئەلعەزیز- AA
سێ برا لە قەزای سیڤریجە سەربە پارێزگای ئەلعەزیز دوای ئەوەی لە پرسەیەک دەگەڕێنەوە بۆ ماوەیەکی زۆر هیچ هەواڵێکیان نابێت، بەمهۆیەوە هێزەکانی جەندرمە لە دیارنەمانیان ئاگاداردەکرێنەوە.
لە ئەنجامی هەوڵەکانی گەڕان بەدوای چارەنووسی ئەو سێ برایەدا، ئۆتۆمبێلەکەیان بە وەرگەڕاوی دۆزرایەوە و دوای ئەوەی تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە ئەوە راگەیەندرا کە هەر سێکیان لە ئۆتۆمبێلەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
تەرمەکان دوای پشکنینیان لەلایەن داواکاری گشتییەوە، برانە پزیشکی دادوەری.
ئەوەیش زانراوە کە سێ براکە لە شارۆچكەی مادەن-ەوە بۆ بەشداریکردن لە پرسەیەک چوونەتە گوندی سورەک سەربە قەزای سیڤریجە و لە میانی گەڕانەوەیان لە پرسەکە تووشی ئەو رووداوە بوون.