Salih Bilici
09 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2017
ئهنقهره - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن رایگهیاند "لە ئێستادا بڕیارێکی کۆتایی نییە دەربارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی رەققە كه لەگەڵ کێ و چۆن بەڕێوەدەبرێت. قۆناغی دانوستان لەو بارەیەوە بەردەوامی هەیە".
گوتیشی: "رووبەڕووبوونەوەی داعش لە رێگەی رێکخراوی تیرۆریستی وەک پەیەدە/یەپەگە کە درێژکراوەی پەکەکەن، وەک ئەوەیە فیشەک بنێیت بەپێی خۆتەوە. بەڕوونی دەیڵێم ئەمڕۆ ئیداری نوێی ئەمریکا خاوەنی بیروڕای جیاوازن، کاتێک سەیری روونکردنەوەکانیان دەکەین ئەمە دەبینین. لەلایەکەوە دەڵێن با ئاگاداری هەستیارییەکانی تورکیا بین، لەلایەکی دیکەوە هەوڵ دەدەن بۆ بەردەوامی دان بەئۆپەراسیۆنەکان لە رێگەی پەیەدە/یەپەگەوە".
ئیبراهیم کاڵن باسی لهوه كرد كه ئهوان لەو بهرهنگاریهدا لەگەڵ هەموو وڵاتانی هاوپەیمان پێکەوە دەبن، دواتریش بەردەوام دەبن و، گوتی: "وەک وڵاتێک کە لە ریزی پێشەوەی رووبەڕووبوونەوەکانی داعشداین، هەروەک چۆن ٢ هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشەمان پاک کردۆتەوە، بۆ پاککردنەوەی ناوچەکانی تر لەدەست داعش، ئامادەین هاریکاری وڵاتانی هاوپەیمان بکەین. بەڵام لەگەڵ ئەکتەری راستەقینەدا، لەگەڵ گرووپی راستدا".