15 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و تیایدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-هەڵۆ، روونکردنەوەی خستووەتەڕوو.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە ٨١ ئامانجی تیرۆریستان لە ناوچەکانی شنگال، زاب، قەندیل و ئاڤاشین لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا خاپوورکراون و هاتووە "لەڕێی ئۆپەراسیۆنی چنگ-هەڵۆوە، ٨١ پێگە و حەشارگەی تیرۆریستان لە ناوچەکانی سەر سنوور خاپوورکراون کە ببوونە هەڕەشە بۆسەر ئاسایشی وڵاتەکەمان، فڕۆکە جەنگییەکانیشمان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە بنکەکانیان".
لە بارەی ئەو چەکانەیشی کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەکارهێندراون ئاماژە بەوە دراوە کە زۆرینەی چەکەکان خۆماڵی بوون و گورزێکی کوشندەیش لە تیرۆریستان دراوە.
هەروەها جەخت لە گرنگی پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل کراوەتەوە و ئەوە خراوەتەڕوو کە "لە پلاندانان و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەوڵی تەواو دراوە بۆ ئەوەی سەروماڵی هاووڵاتییان پارێزراو بێت و زیانیش بە ژینگە نەگات. هێزە سەربازییەکانی تورکیا هاوشێوەی رابردوو لە پێناو مانەوەی گەل و وڵاتماندا هەتا لەناوبردنی دوایین تیرۆریست لە خەبات بەردەوام دەبن".