Murat Kaya
05 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
له‌چوارچێوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا له کاربه‌ده‌ستان و نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت به تۆمه‌تی نزیکی‌یان له ''هه‌ریه‌ک له‌رێکخراوه تیرۆریستییه‌کانی په‌که‌که/که‌جه‌که و فه‌تۆ/پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب'' 9 که‌س ده‌ستبه‌سه‌رکران که به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌که مورات سابونجویان تێدایه.
له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا که سه‌رۆکایه‌تی داواکاری گشتیی کۆماریی له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌یده‌بات، هه‌ریه‌ک له مورات سابونجو، گورای ته‌کین ئۆز، ئه‌حمه‌د قه‌دری گورسه‌ل، هاجی مو‌سا کارت، موسته‌فا که‌مال گونگۆر، تورهان گونای، هاکان کاراسینیر، ئۆنده‌ر چه‌لیک و بوله‌نت ئوتکو که به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رکردنیان ره‌وانه‌ی دادگا کرابوون، لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵیان له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه کۆتاییهات.
دادوه‌ر بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌رکردنی بۆ گومانلێکراوه‌کان ده‌رکرد.
هه‌ریه‌ک لهژمێریار و ژمێریاری پێشووی رۆژنامه‌که گونسهلی ئۆزاڵتای و بوله‌نت یه‌نه‌ر، دوای ئه‌نجامدانی لێکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان له‌لایه‌ن داواکاری گشتییه‌وه و نووسه‌ران ئایدن ئه‌نگین و حیکمه‌ت چه‌تینکایا له‌لایه‌ن دادگاوه دوای ئه‌وه‌ی لێیان قه‌ده‌غه‌کرا گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامبده‌ن، به‌مه‌رج ئازادکران.
له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا که رۆژی 31ی تشرینی یه‌که‌م بۆ سه‌ر رۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت ئه‌نجامدرا، 13 که‌س ده‌ستگیرکرابوون.