Abdullah Shukur
02 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبارەی تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی رایگەیاند: "ئەوەی کە کڵچدارئۆغڵو دەیەوێت بیکات بریتییە لە گوتەبێژایەتی بەناو ھەوڵەکانی بەلاڕێدابردنی پرسەکەیە لەلایەن ھێزە بیانییەکانەوە".
عومەر چەلیک لە دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و ناوەندی بڕیاردانی پارتەکەی لە ناوەندی گشتی ئەو پارتە بەڕێوەچوو، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست.
عومەر چەلیک لەبارەی تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی گوتی: "ئەوەی کە کڵچدارئۆغڵو دەیەوێت بیکات بریتییە لە گوتەبێژایەتی بەناو ھەوڵەکانی بەلاڕێدابردنی پرسەکەیە لەلایەن ھێزە بیانییەکانەوە".
چەلیک لەبارەی ھەڵوێستی کڵچدارئۆغڵو لەسەر تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی رایگەیاند: "ئەمە ھەڵوێستێکە کە دوژمنانی تورکیاش دەرینابڕن. بەڕوون و ئاشکرا ئیدانەی ئەم ھەڵوێستە دەکەین".
چەلیک راشیگەیاند کە لەسەر قسە ھەڵبەستراوەکانی سەرۆکی جەھەپە، کەمال کڵچدارئۆغڵو بەرامبەر بە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر پرسی تاوانی کوشتنی جەمال خاشقچی، سکاڵای یاسایی لەسەر کڵچدارئۆغڵو تۆمار دەکەن.
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لەبارەی تاوانی کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی گوتی: "ئەوەی کە کڵچدارئۆغڵو دەیەوێت بیکات بریتییە لە گوتەبێژایەتی بەناو ھەوڵەکانی بەلاڕێدابردنی پرسەکەیە لەلایەن ھێزە بیانییەکانەوە".
عومەر چەلیک لەبارەی ھەڵگرتنی سزا لەسەر ھەردوو وەزیری داد و ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا گوتی: "ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە لە قۆناغی ئاسایبوونەوەی پەیوەندییەکانمان لە داھاتوودا".
چەلیک باسی لە هاوپەیمانی کۆمار لەنێوان ئاک پارتی و مەهەپە گوتی "هاوپەیمانی کۆمار بەردەوامە. بایەخدانی ھەردوو لایەن لەمبارەیەوە روون و ئاشکرایە".
گوتیشی: "بە بڕیاری ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و ناوەندنی بڕیاردانی ئاک پارتی، دیاریکردنی کاندید و ریزبەندی ئەو کاندیدانە لەسەر بنەمای "رێکاری ناوەندی" ئەنجام دەدرێت".
گوتەبێژی ئاک پارتی، عومەر چەلیک لە کۆتایی لێدوانەکەیدا رایگەیاند کە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کاندیدبوون لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی لەسەر لیستی ئاک پارتی لە ٥ تا ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ دەستپێدەکات.