Aylin Sırıklı,Ramal Abdullah Mahmood
06 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول له‌باره‌ی ده‌نگۆی ئه‌وه‌ی كه گوایه شوێنی كاری ئه‌و داواكاره گشتییه‌یان گۆڕیووه كه ئه‌ركی دۆسیه‌ی قەشەی ئه‌مریكی، ئاندریو برونسۆن-ی پێسپێردراوه، رایگه‌یاند "ئه‌وه شتانێكن كه له دۆخی پێویستدا ئه‌نجام ده‌درێن. ئه‌وه‌ی به دوای دۆسیه‌كه‌دا ده‌چێت و لێی ده‌كۆڵێته‌وه داواكاری گشتی یان ئه‌و كه‌سانه نین كه له دادگا كارده‌كه‌ن. لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له دۆسیه‌كه به‌پێی سیسته‌م ده‌ڕوات".
له میانی سه‌ردانێکی بۆ ماڵی دادوه‌ران، گول له‌گه‌ڵ په‌یامنێرانی دادگا كۆبۆوه و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا له‌باره‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه ده‌گوترێت "شوێنی كاری ئه‌و داواكاره گشتییه‌یان گۆڕیووه كه ئه‌ركی دۆسیه‌ی قەشەی ئه‌مریكی، ئاندریو برونسۆن-ی پێسپێردراوه"، وه‌زیری دادی توركیا، عه‌بدولحه‌مید گول گوتی: "ئه‌وه شتانێكن كه له دۆخی پێویستدا ئه‌نجام ده‌درێن. ئه‌وه‌ی به دوای دۆسیه‌كه‌دا ده‌چێت و لێی ده‌كۆڵێته‌وه داواكاری گشتی یان ئه‌و كه‌سانه نین كه له دادگا كارده‌كه‌ن. لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون له دۆسیه‌كه به‌پێی سیسته‌م ده‌ڕوات".