Sarp Özer,1 23
20 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 20 کانوونی یەکەم 2018
دۆحه - AA
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خولوسی ئاكار رایگه‌یاند "ده‌گوترێت له منبج و رۆژهه‌ڵاتی فورات ژماره‌یه‌ك تونێڵ و چاڵ هه‌ڵكه‌ندراون. با چاڵ و تونێڵ ههڵكهنن ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت بابچنه ژێر زه‌وی كه كاتی خۆی هات له‌ناو ئه‌و چاڵانه ده‌یاننێژین كه هه‌ڵیان كهندوون. با كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت".
خولوسی ئاكار به بیری هێنایه‌وه كه هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون به سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجام دراون و گوتی: "له پێناو هێنانه‌دی ئاشتی و ئارامی له ئیدلب، سوپای توركیا ١٢ خاڵی چاودێری ئاشتی و ئارامی داناوه و ئێستا به‌رده‌وامه له‌و كاره‌ی".
وه‌زیری به‌رگری توركیا هەروەها له‌باره‌ی منبج و رۆژهه‌ڵاتی فوراته‌وه دوا و گوتی: "ئێستا له پێشمان (بابه‌تی) منبج و رۆژهه‌ڵاتی فورات هه‌یه. له‌مباره‌یه‌وه به شێوه‌یه‌كی چڕ له كاركردنداین. ده‌گوترێت له منبج و رۆژهه‌ڵاتی فورات ژماره‌یه‌ك تونێڵ و چاڵ هه‌ڵكه‌ندراون. با چاڵ و تونێڵ ههڵكهنن ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت بابچنه ژێر زه‌وی كه كاتی خۆی هات له‌ناو ئه‌و چاڵانه ده‌یاننێژین كه هه‌ڵیان كهندوون. با كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێت".
خولوسی ئاكار له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه ئاسمانییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر شنگال و چیای قه‌ره‌چوغ-یش گوتی: "بێ زیانگه‌یاندن به‌هه‌ر هاووڵاتییه‌كی مەدەنی و بێگوناح تیرۆریستان له‌وێ له چالاكی خران".