Hikmet Faruk Başer,Ramal Abdullah Mahmood
26 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2019
ئیستانبوڵ – AA
كاره‌كانی بونیاتنانی مزگه‌وتی ته‌قسیم له ناوچه‌ی به‌یئۆغڵو سەربە شاری ئیستانبوڵ كه له ١٧ی شوباتی ٢٠١٧ به‌ردی بناغه‌ی داندراوه له‌سه‌ر رووبه‌ری هه‌زار و ٤٨٢ مه‌تر چوارگۆشه به‌رده‌وامه.
نهۆمی ژێره‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه ته‌واو بووه كه له لایه‌ن ته‌لارسازان شه‌فیق بیركییه و سه‌لیم داڵامان-ه‌وه نه‌خشه‌سازی بۆ كراوه. له كاتێكدا گومبه‌زی گه‌وره‌ی مزگه‌وته‌كه له تهواوكردندایه هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ته‌واوكردنی گومبه‌زه بچووكه‌كان.
دانانی كاشی بۆ نهۆمی ته‌واوكراوی مزگه‌وته‌كه به‌رده‌وامه.
سه‌رۆكی شاره‌وانی به‌یئۆغڵو، حه‌یده‌ر عه‌لی یڵدز به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه دوو ساڵه كاره‌كانی بونیاتنانی مزگه‌وته‌كه ده‌ستیپێكردووه و له به‌رنامه‌دایه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ته‌واو بكرێت.
له یه‌ك كاتدا زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س ده‌توانن نوێژ له‌و مزگه‌وته‌دا بكه‌ن.