Ali Tepe,Muhammet Ali Kemal
11 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2019
سێرت- AA
به درێژایی مانگی ره‌مه‌زان له مزگه‌وتی ئه‌نسار له سێرت نه‌ریتی قورئان خوێندن به نۆره له‌لایه‌ن حافزه گه‌نجه‌كانه‌وه، درێژه‌ی پێده‌درێت.
نه‌ریتی قورئان خوێندن به نۆره له مزگه‌وتی سێرت كه كۆرسی فێركردنی شێوازی خوێندنه‌وه‌ی قورئانی تێدا ده‌كرێته‌وه، له لایه‌ن حافزه گه‌نجه‌كانه‌وه په‌یڕه‌و ده‌كرێت و له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه به بایه‌خه‌وه لێی ده‌ڕوانرێت.
له‌دوای هه‌ر نوێژێكی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر، قورئان خوێندنی به نۆره له‌لایه‌ن حافزه گه‌نجه‌كانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و پێنج حافزی لاو تیلاوه‌تی قورئان ده‌كه‌ن. هاووڵاتییان له‌نێویشیاندا مناڵان ئه‌وانه‌ی كه خوازیاری گوێبیستی قورئانن به ده‌نگی حافزهكان، له‌دوای نوێژه‌كان له مزگه‌وت ده‌مێننه‌وه.
پێشنوێژ و گوتاربێژی مزگه‌وتی ئه‌نسار، ره‌مه‌زان تۆپراك ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ماوه‌ی ساڵانێكی دوور و درێژه به خه‌تمكردنی قورئان ته‌راویح ده‌كه‌ن.