ئه‌نقه‌ره
له بینای سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی توركیا، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی قۆناغی چارهسهرییەوە ده‌ستیپێكرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگرانی سه‌رۆكوه‌زیران بولاند ئارنج و یاڵچن ئاكدۆغان، نەعمان کورتوڵوش، عه‌لی بابه‌جان، هه‌روه‌ها وه‌زیری داد به‌كر بۆزداخ، وه‌زیری ناوخۆ ئێفکان ئاله، سه‌رۆكی فڕاكسیۆنی ئاكپارتی له په‌رله‌مانی توركیا ماهیر ئونال، راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران فه‌خری كهسرگه، راوێژكاری میت هاكان فیدان به‌شداربوون.