قه‌رس.. سپیپۆشینی "لانه‌ی شارستانییه‌ته‌كان" گه‌شتیاری زیاتر بۆ ئانی راده‌كێشێت
شوێنه‌واری كنه و هه‌ڵكۆڵینی ئانی کە لە لیستی میراتی جیھانی یونیسکۆ دایە و بە ناوەکانی "لانەی شارستانیەتییەکان" و "کلێسای ھەزار و یەک" و "شاری ٤٠ دەرگا" دەناسرێت لە ھەر وەرزێکی ساڵدا، جوانییەکی بێ وێنە دەخاتە بەردەم گەشتیارانی بیانی و ناوخۆیی.
Kars
قه‌رس - AA

شوێنه‌واری كنه و هه‌ڵكۆڵینی ئانی کە دەکەوێتە نێوان دوو ده‌ربه‌ندی شارۆچکەی ئارپەچای سەربە پارێزگای قارس لەسەر سنووری تورکیا و ئەرمینیا، لەنێوان ساڵەکانی ٨٨٤-١٠٤٥ زایینی له‌لایه‌ن به‌گراتییه‌كان و ٩٦١-١٠٤٥ زایینی له‌لایه‌ن بێزه‌نتییه‌كان به‌ڕێوه بردراوه و له ١٦ی ئابی ١٠٦٤ له‌لایه‌ن سوڵتان ئاڵپئارسڵان فه‌تح كراوه و بووه‌ته به‌شێك له خاكی ده‌وڵه‌تی سه‌لجوقی مه‌زن.
لە پاڵ ئەمەش ئەم شارە مێژووییە كه رووبه‌ره‌كه‌ی ١٠٠ هه‌زار هێكتار زه‌وییه، شاکاری بیناسازی ئیسلامی سەدەی ١١ و ١٢ی زایینی لەخۆ گرتووە و ١٥ی ته‌مووزی ٢٠١٦ خرایە نێو لیستی میراتی جیھانی یونیسکۆ.
یەکەمین نیشتەجێی مرۆڤایەتی لەم ناوچەیە، دەگەڕێتەوە بۆ سێ ھەزار ساڵ پێش زایین و بووەتە شوێنی حوکمڕانی تورکەکانی ساکا، ساسانییەکان، پاشایەتی پاگراتلی، بیزەنتییەکان، دەوڵەتی ھەرزەمشاە، سەلجوقییەکان، قەرەقۆینەکان، ئاک قۆینەکان، دەوڵەتی عوسمانی و رووسیەکان. بەمەش ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بۆ خۆی رادەکێشێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن