Sarp Özer,Ramal Abdullah Mahmood
31 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
بۆ یه‌كه‌مجار دوای كه‌وتنه واری جێبه‌جێكردنی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی کۆمار له توركیا شورای باڵای سه‌ربازی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو رێكه‌وتی ٢ی ئاب به سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی كۆماری كۆده‌بێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سەربازیی عه‌میده‌كان و درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌ركه‌كانیان هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی سەربازیی جه‌نه‌ڕاڵه‌كان و دۆسیه‌كانی دامه‌زراندن تاوتوێ ده‌كرێن. پێده‌چێ كۆبوونه‌وه‌كه به رۆژێک ته‌واو ببێت.
جگه له جێگری سهركۆمار، فوئاد ئۆكتای ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كان و پله‌دارانی سه‌ربازی بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی شوراكهدا ده‌كه‌ن.
پێشتر كۆبوونه‌وه‌كانی شورای باڵای سه‌ربازی له "كۆشكی چاكماك" له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا به ناوی"زۆر به نهێنی"ه‌وه ئه‌نجام ده‌دران، دوای هه‌وڵی كودهتاکەی فه‌تۆ كۆبوونه‌وه‌كان گوازرانه‌وه بۆ كۆشكی چانكایا.