ئەنقەرە
شاندی پارتی دیموکراتیکی گەلان کە لە چەند پەرلەمانتارێکی ئەو پارتە پێکھاتووە بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کە بە پێی مادەی ١٢٥ی یاسای سزای تورکیا بە تاوانی خیانەت کردن بە وڵات سزای ئیعدامی بەسەردا سەپێنراوە و دواتر لە چوارچێوەی رێفۆرمەکانی تورکیا بۆ ئەندامبوون لە یەکێتی ئەوروپا ئەو سزایە بە سزای بەندکردنی ھەتا ھەتایی گۆڕدراوە، سەردانی دوورگەی ئیمراڵی کرد.
شاندی ھەدەپە پێکھاتووە لە جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی ھەدەپە پەروین بوڵدان، ئیدریس باڵوکەن و سرری سورەیا ئۆندەر.