Ramal Mahmood
31 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2017
قەرس – AA
شوێنەواری ئانی کە میوانداری چەندین شارستانێتی کردووە و بە"شاری جیهان" ناسراوە و خراوەتە لیستی میراتی کولتوری جیهانی یونیسکۆ، بەهۆی شەپۆلی پڕتاوی بەفربارینەوە تارای زیوینی دایپۆشیووە.
ئەم شوێنەوارەی پارێزگای قەرس کە دەکەوێتە سەرسنووری تورکیا-ئەرمینیا تاکو ئێستا میوانداری لە ٢٣ شارستانیەت کردووە و لەهەمانکاتدا بووەتە دەروازەی یەکەمی هاتنی قەفقازییەکان بۆ ئانادۆڵو بەشارستانییە جیاوازییەکان و بەرهەمە تەلارسازییەکان بووەتە جێگەی سەرنج.
بوونی ئەم شوێنەوارە دەگەڕێتەوە بۆ شەش هەزار ساڵ بەر لە زایین، تاکو ئێستا ٢١ شوێنەواری مێژوویی تورکە ساقاکان، ساسانییەکان، میرنشینی باغراتڵی، بیزەنتەکان، میرنشینی کوڕانی شەدات، ئەتابەگەکانی ئانی گورجو، دەوڵەتی هەرزەمشاه، ئیلخانییەکان، قەرەقوینلو، ئاقوینلو، دەوڵەتی عوسمانی و رووسەکانی تیادا دەبینرێت.
یاغمور یاڵزڵی لە چاناککالەوە هاتووە بۆ بینینی شوێنەواری ئانی لەمبارەیەوە بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "یەکەمجارمە دێمە قەرس. لەبەرئەوەی زستانە و بەفر زۆر کەڵەکەبووە بەزەحمەت دەتوانم بەپێ بڕۆم، بەڵام بەڕاستی شوێنیکی مێژوویی جوانە. پێویستە هەموو کەس ئێرە ببینێت. شوێنەواری زۆری لێییە".