Mehmet Toktaş,Ramal Abdullah Mahmood
23 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2018
هاتای – AA
ئه‌و كچه ته‌مه‌ن ١٤ ساڵه سووریه‌ی دوای ئه‌وه‌ی له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی شاری ئیدلب برینداربوو به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ره‌وانه‌ی توركیا كرا دوای یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ دووركه‌وتنه‌وه لێیان له ده‌روازه‌ی سنووری یایڵاداغی پارێزگای هاتای به كه‌سوكاری شادبۆوه.
ئ. ه. ی. كه له شاری مێرسن چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرت خه‌ونی شادبوونه‌وه‌ی به كه‌سوكاری له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی كار و خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا، پارێزگای هاتای و مانگی سووری توركیا به‌دی هێندرا.
ئه‌و كچه كه به‌هۆی كاریگه‌ری ته‌قینه‌وه‌كه‌وه چه‌ند جارێك نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام دراوه داوای له‌لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كان كردبوو به دیداری كه‌سوكاری شادی بكه‌نه‌وه. ئه‌وانیش توانیان كه‌سوكاری ئه‌و كچه كه له سووریا ده‌ژین بهێننه ده‌روازه‌ی سنووری یایڵاداغی و له‌وێ دوای یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ لێكدووركه‌وتنه‌وه به دیداری یه‌كتر شادبوونه‌وه.
له‌و كاته‌شدا كچه‌كه له به‌رچاوی كه‌سوكاری و ئهركداران خۆی پێ نه‌گیرا و چاوه‌كانی پڕبوون له فرمێسك.