Abdullah Shukur
21 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی گشتی HÜDA PAR (پارتی دۆزی ئازادی)، زەکەریا یەپیجیئۆغڵو بەمەبەستی خۆپاڵاوتن لە شاری دیاربەکر بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی تورکیا دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.
گوتەبێژی HÜDA PAR، مەھمەت یاڤوز رایگەیاند کە لەوەتەی دامەزراندنی پارتەکەیان دوو جار بەشداریان لە ھەڵبژاردنەکان کردووە و بۆ یەکەمجاریشە لە ٨١ پارێزگای تورکیا بە لیستی تەواو بەشداری ھەڵبژاردنەکان دەکەن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا، یەڤوز رایگەیاند کە سەرۆکی گشتی پارتەکەیان، زەکەریا یەپیجیئۆغڵو ئەمڕۆ دەستی لەکار کێشاوەتەوە و راشیگەیاند کە لە نێو ئەم ھەفتەیەدا ھۆکارەکەی ئاشکرا دەکەن.
ئەوە زانراوە کە یەپیجیئۆغڵو لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داھاتووی تورکیا دەبێتە کاندیدی پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە شاری دیاربەکر.