Aykut Yılmaz
16 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2026
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، نوعمان کورتوڵموش پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی، پەروین بوڵدان و پەرلەمانتاری ئورفای پارتهكه، میتحەت سانجار کرد.
لەو ڕاگەیاندراوەی لە هەژماری فەڕمی پەرلەمانی تورکیا له تۆڕی كۆمهڵایهتی سەبارەت بە کۆبوونەوەکە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کورتوڵموش لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لە بوڵدان و سانجار کردووە.
لە ڕاگهیاندراوهكهدا اهاتووه: "لە کۆبوونەوەکەدا ئەو کارانەی لەلایەن شاندی ئیمرالی دەم پارتیەوە ئەنجام دراون، دیدارەکان لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و ئەو قۆناغەی لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆردا پێیگەیشتوون تاوتوێ کرا. گفتوگۆ كرا لەسەر ئەو ڕێکارانەی لە ڕاپۆرتی لێژنەی پهرلهمانی هاودهنگی نیشتمانیی، برایەتیی و دیموکراسییدا ئاماژەیان پێکراوە لەگەڵ ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە تەواوکردنی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر به سەرکەوتوویی. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسهر ئهوە کرایهوه کە تا ئێستا پێشکەوتن و سەرکەوتنی گرنگ لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا تۆمار کراون. لە کاتێکدا ئاماژە بە بەدەستهێنانی ئەنجامی گرنگ کراوە بەپێی ئەو بەرپرسیارێتییانەی لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە لەئەستۆ گیراون، گرنگی ئەنجامدانی کارە پێویستەکان لە پەرلەماندا بۆ جێبەجێ کردنی ڕێکارەکان لە قۆناغی داهاتوودا خرایە ڕوو بە مەبەستی بە سەرکەوتوویی تەواوکردنی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر".