Muhammet Tarhan
25 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2025
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی وەقفی مەعاریف'ی تورکیا مەحمود مستەفا ئۆزدیل وێڕای ئاماژەدان بە کۆڕبەندی خێزان لە ئیستانبوڵ باسی لەوە کرد کە خاڵی هاوبەش کە ئەم مرۆڤانە لە کۆڕبەندەکەدا کۆدەکاتەوە، "خێزان"ە و جەختی لەوەش کردەوە کە خێزانی بەهێز، کۆمەڵگایەکی بەهێزی لێ دەکەوێتەوە.
کۆڕبەندی خێزان کە ئاژانسی ئانادۆڵو هاوبەشی میدیاییەکەی دەکات بە دروشمی "خێزان، داهاتوومان"ە لەژێر چاودێری وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو.
سەرۆکی وەقفی مەعاریف'ی تورکیا مەحمود مستەفا ئۆزدیل باسی لە گرنگی ئەنجامدانی کۆڕبەندی خێزان لە تورکیا کرد و ڕایگەیاند، لەو ڕوویەی کە "بەرگرییکردن لە خێزان وەک چەمکێکی کۆن و پاشکەوتوو نییە و بەڵکو بەهایەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی"، سوودێکی زۆر بە مرۆڤایەتی دەگەیەنێت و زۆر وڵات بەم شێوازە بەرگریی لە پێگەکەی دەکەن.

مەحمود مستەفا ئۆزدیل ڕایگەیاند، "(لە کۆڕبەندی خێزان لە ئیستانبوڵ) لە سەرانسەری جیهانەوە خەڵکانێک لێرە بەشدارن و خاڵی هاوبەشی هەموویان گرنگیدانە بە خێزان. چونکە لە ڕاستیدا شتێکی ئەوەندە ئاڵۆز نییە، بەردی بناغەی هەموو کۆمەڵگایەک، خێزانە. خێزان بەهێز بێت، ئەوە کۆمەڵگایەکی بەهێزمان دەبێت".
سەرۆکی وەقفی مەعاریف'ی تورکیا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە وەقفەکەیان لە ٥٠ وڵاتی جیهان زیاتر لە ٧٠ هەزار قوتابی هەیە، گوتی، ئەوە بەو مانایە دێت کە ئێمە لەگەڵ ٧٠ هەزار خێزان چارەنووسی جیهان دەنووسینەوە و بۆ ئەم ئەرکە خۆمان ئامادە دەکەین.
مەحمود مستەفا ئۆزدیل گوتیشی: "لە هەوڵداین یەکەی خێزانی لە تورکیا وەک توخمێکی بونیادنەری کۆمەڵگای تورک بخەینە بەر سەرنج، بە شێوازێک کە ئەم بابەتە و گرنگییەکەی لە قوتابخانەکان وەک نموونەیەک نیشانی بدەین".