Sinan Uslu
28 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی هۆشداریدانی باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له توركیا سه‌باره‌ت گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی فه‌ڕه‌نسا بۆ توركیا رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسا بڕیارێك بدات له‌باره‌ی گه‌شتكردن، ئه‌وا ئێمه ده‌یبینین و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین. هه‌نگاوی پێویستیش ده‌گرینه به‌ر به‌رامبه‌ر بڕیارێكی له‌م جۆره. توركیا وڵاتی خێڵ نییه. به تایبه‌ت توركیا وه‌ك ئه‌و وڵاتانه نیییه كه (سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل) ماكرۆن ده‌یانناسێت".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی ئاك پارتی له په‌رله‌مانی توركیا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی میدیاكارانی دایه‌وه.
رەجەب تەیب ئەردۆغان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هۆشداریدانی باڵیۆزخانه‌ی فه‌ڕه‌نسا له توركیا سه‌باره‌ت گه‌شتكردنی هاووڵاتییانی فه‌ڕه‌نسا بۆ توركیا گوتی: "ئه‌گه‌ر فه‌ڕه‌نسا بڕیارێك بدات له‌باره‌ی گه‌شتكردن ئه‌وا ئێمه ده‌یبینین و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ین. هه‌نگاوی پێویستیش ده‌گرینه به‌ر به‌رامبه‌ر بڕیارێكی له‌م جۆره. توركیا وڵاتی خێڵ نییه. به تایبه‌ت توركیا له‌و وڵاتانه نیییه كه (سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل) ماكرۆن ده‌یانناسێت".
سەرکۆماری تورکیا سه‌باره‌ت به پرسیارێكیش كه ئه‌گه‌ری دهستێپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ئارادایه گوتی: "خۆی ئێمه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چنگ، كانیی ئاشتی و لقی زه‌یتون له ده‌ره‌وه‌ی سنوورهكانمانین. ناهێڵین خوێنی شه‌هیده‌كانمان به‌فیڕۆ بچێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه ئێستا له توركیا كه‌س نییه نه‌توانێت نان بكڕێت و له ڕێگای به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌مترین كرێی رۆژانه و كه‌مترین مووچه‌وه توركیا له ئاستێكی باشدایه و به‌پێی پێودانگه‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی هاوكاری گه‌شه‌ی ئابووری یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی له پێگه‌ی هه‌ره باشدان له رووی ئابوورییه‌وه.