Abdullah Shukur
02 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2018
ئەسانسیۆن - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەیەکی تایبەت کاتژمێر ٠٦:١٥ی ئێوارە بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری ئەسانسیۆن پایتەختی پاراگوای.
ئەردۆغان بەگەیشتنی بە فڕۆکەخانەی سیلڤیۆ پاتیرۆسی لە لایەن وەزیری دەرەوەی پاراگوای، لویس ئالبێرتۆ کاستیگلیۆنی و باڵیۆزی تورکیا لە شاری ئەسانسیۆن، ئینجی ئارسۆی و چەندین بەرپرسی دیکە پێشوازی لێکرا.
هەریەک لە ھاوسەری سەرکۆماری تورکیا، ئەمینە ئەردۆغان، وەزیری گەنجینە و دارایی، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، فاتح دۆنماز و وەزیری بازرگانی، روخسار پەکجان یاوەری ئەردۆغان دەکەن لە سەردانەکەی بۆ پاراگوای.