Sami Sohta
14 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سبەی یەکشەممە، سەردانێکی فەرمی بۆ کۆماری تورکی قوبرسی باکوور ئەنجام دەدات
فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، سەردانەکەی سەرکۆمار ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی سەرکۆماری تورکی قوبرسی باکوور، ئەرسین تەتار ئەنجام دەدرێت.
لە راگەیەنراوەکەی فەرمانگەی پەیوەندییەکان ئاماژە بەوە دراوە کە ئەردۆغان لە میانی سەردانەکەیدا بەشداریی لە رێوڕەسمی ٣٧ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور دەکات.
ئەوەش خراوەتە روو کە ئەردۆغان و تەتار تاوتوێی پەرەپێدان بە پەیوەندی و هەماهەنگییە بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن و لەبارەی پرسی قوبرس و دوایین پێشهاتەکانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان دەکەن.
لەکۆتایی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە چاوەڕێ دەکرێت سەرکۆمار، ئەردۆغان بەشداریی لە رێوڕەسمی کردنەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە لیفکۆشا پایتەخی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور بکات.