ئەنقەرە
ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی هەدەپە کە بریتین لە پەروین بوڵدان، ئیدریس بالوکەن، سڕی سورەییا ئوندەر بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوتن.
سەردانی شاندی هەدەپە هاوکاتە لەگەڵ گرژبوونی خۆپیشاندانەکانی لجێ و کوژرانی دوو خۆپیشاندەر لەو شارۆچکەیە.
هێشتا رانەگەیەنراوە مژاری دیداری نێوان ئۆجالان و شاندی هەدەپە چی دەبێ.