Kosar OSMAN
01 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە سانتیاگۆی پایتەختی چیلی.
ناوبراو لە فڕۆکەخانەی ئارتورۆ مێرینۆ بێنیتێزی نێودەوڵەتی لەلایەن وەزیری دەرەوەی چیلی هێراڵدۆ مونۆزەوە لە رێوڕەسمێکدا پێشوازیی لێکرا.
هەروەها باڵیۆزی چیلی لە ئەنقەرە فرناندۆ ڤارێلا و باڵوێزی تورکیا لە سانتیاگۆ ناجیە گۆکچەن کایا لەگەڵ چەند بەرپرسێکیتردا ئامادەی رێوڕەسمەکە بوون.
جێی باسە شاندەکە پێکهاتبوون لە خێزانی سەرکۆماری تورکیا ئەمینە ئەردۆغان، جێگری سەرۆکوەزیران یاڵچن ئاکدۆغان، وەزیری زانست و تەکنەلۆجیا فیکری ئشیک و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان بێرات ئاڵبایراک.