بورسە
لە شارۆچکەی نیلوفەر سەر بە پارێزگای بورسە، مانگایەک بە سکێک سێ گوێرەکەی بوو، دووانیان مێیینەو ئەویان نێرینە. خاوەنی مانگاکە بۆ AA گوتی: "حاڵەتی زایینی دووانە روویداوە، بەڵام ئەوە یەکەمجارە حاڵەتی سیانە دەبینین."
سارگن رووداوەکەی بەمجۆرە بۆ AA گێڕایەوە: "شەوی عەرەفە ھەستمانکرد ئەو مانگایە سکەکەی دادەنێ. بۆیە بردمانە دەرەوەی گەوڕو چاوەڕێمانکرد. لەناکاو گوێرەکەیەکی بچووکی دانا، بچووکییەکەی گومانی دووانەی لا دروستکردم. دوای سەعاتێک دانەیەکی دیکەی لێ جیابوویەوە کە ئەویش زۆر بچووک بوو. پەیوەندییم بە ڤێتێرنەرییەوە کردو حاڵەتەکەم بۆ باسکردن، تا ئەو گەیشتە لام سێیەمیان ھاتە دنیاوە. دەرزییان لێدراو چارەسەریان پێدرا. سوپاس بۆ خوا تەندروستییان باشە."
دکتۆری ڤێتێرنەریی ئازیڤەر شاھین کە بۆخۆی سەرپەرشتی بەشێکی زاینی ئەو مانگای کردووە گوتی: "ئەو حاڵەتە لە مانگادا زۆر دەگمەنە. لەوەش دەگمەنتر جیاوازیی رەگەزی سیانەکەیە کە یەکێک نیرەیەو دووانەکەی دیکە مێینەن. لە ١٥ ساڵی کارکردنمدا ئەوە یەکەمجارە حاڵەتی وا دەبینم."