ھەولێر
دەیان ساڵە لەتورکیا ھەر سێ پیتی X.W.Q قەدەغە کراو بوون و ھەر ناوو دەستەواژەیەک ئەو سێ پیتەی تیا بوایە رێنەدەدرا لەمامەڵە رەسمییەکان بەکار بیھێنرێ.
سەدان ماڵباتی کورد لەتورکیا بەھۆی ئەو سێ پیتە بۆیان نەبوو ناوی کوردی دڵخوازی خۆیان لەمنداڵ و نەوەکانیان بنێن، بۆیە ناچار دەکران بیر لەناوی دیکە بکەنەوە کە ئەو سێ پیتەی تیا نەبێ.
لەچوارچێوە ئاشکراکردنی پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ئەو سزایەی تا ئێستا بەھۆی بەکارھێنانی ئەو پیتانە کە لە ئەلف و بێ تورکیدا نین سەپێندراون، ھەڵدەوەشێنرێنەوە، چی دیکە بەکارھێنانی وشە قەدەغە کراوەکانی ئەلف و بێ کوردی قەدەغە ناکرێ. رێ لەبەر دەم خوێندن بە زمانی کوردی لە قوتابخانە تایبەتییەکاندا دەکرێتەوەو رێگە بە خوێندن بە زمانەکانی دیکە دەدرێ".