Yusuf Aydın Deniz,Muhammet Ali Kemal
09 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
یەکەمین سەرکۆماری سیستەمی سەرۆکایەتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە تەلاری پەرلەمان سوێندی یاسایی خوارد.
لهگهڵ سوێندخواردنی رهجهب تهیب ئهردۆغان بە فەرمی سیستمی پهرلهمانی كۆتاییهات و سیستمی سەرۆکایەتی دهستیپێكرد.
ئەردۆغان لەدوای رێوڕەسمی سوێندخواردن گوتی: "ھەموو شتێک زۆر بەباشی بەڕێوەچوو، ئینشائەڵڵا لەمەودواش باشتر دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا لەنێو حەرەمی پەرلەمان لە لایەن بریکاری سەرۆکی کاتیی پەرلەمان، هەقی کۆیلوەوە پێشوازیی لێکرا. دوای سڵاوی سەربازیی، ئەردۆغان لەگەڵ ئەمینە ئەردۆغانی هاوسەری چووە هۆڵی شەرەف لە پەرلەمان. لە دەروازەی هۆڵی شەرەفدا لە لایەن سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم و سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی لە پەرلەمان، ناجی بۆستانجی و پەرلەمانتارانەوە پێشوازیی لێکرا.
سەرۆکی کاتیی پەرلەمان، دورموش یڵماز یاوەریی رەجەب ئەردۆغانی کرد لە میانی هاتنی بۆ دیوانی سەرۆکایەتی.
لهگهڵ سوێندخواردنی ئهردۆغان سیستمی سەرۆکایەتی بهفهرمی دهستیپێكرد.
ئەردۆغان دوای رێورەسمی سوێندخواردن لە پەرلەمان سەردانی مەزاری ئەتاتورک دەکات و دواتر بەشداریی لە "رێورەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتی کۆمار" دەکات.