Salih Baran,Hakan Mehmet Şahin,Ramal Abdullah Mahmood
22 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌درینه - AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو رایگه‌یاند: "له دوای هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات و لقی زه‌یتوون ٢٩١ هه‌زار و ٧٩٠ سووری گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كه‌یان".
سۆیڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌مساڵ ٢٥١ هه‌زار و ٧٤٩ كۆچبه‌ری نایاساییان ده‌ستگیركردووه گوتی: "ئه‌مه به به‌راورد به ١١ مانگی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو له سه‌دا ٥٦ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه. ئێستا نزیكه‌ی چوار ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار په‌نابه‌ر له توركیا ده‌ژین كه سێ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زاریان هاووڵاتی سوورین".
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له دوای هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوڕات و لقی زه‌یتوون ٢٩١ هه‌زار و ٧٩٠ سووری گه‌ڕاونه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌یان. گوتیشی: "ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی سووری ده‌یانه‌وێت به یه‌كجاره‌كی بڕۆن و له ئه‌ورووپا بژین. له ژێر پاڵه‌په‌ستۆی كۆچی نایاساییدان له ئه‌فغانستان و پاكستانه‌وه".