Fahrettin İbrahim,Muhammet Ali Kemal
16 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 19 تشرینی دووەم 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیڵو له‌میانی تاوتوێكردنی بوودجه‌ی ساڵی ٢٠١٩دا له لیژنه‌ی پلان و بوودجه له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی، وه‌ڵامی پرسیاری په‌رله‌مانتارانی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و مناڵه سوورییانه‌ی كه له توركیا له دایكبوون، سوله‌یمان سۆیڵو باسی له‌وه‌كرد كه ژماره‌یان ٣٨٥ هه‌زار و ٤٣١ مناڵه و رایگه‌یاند: "خۆزگه وڵات بڕیاربدات و سه‌رجه‌م ئه‌و مناڵانه بكه‌ینه هاووڵاتیی توركیا. ئه‌م مناڵانه له داهاتوودا ده‌توانن باسی ئه‌وه بكه‌ن كه له‌م وڵات و جوگرافیایه‌دا برایه‌تی واته چی و ئه‌وه روونبكه‌نه‌وه كه چۆن گه‌لێك خاوه‌ندارێتیی لێكردوون".
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ژماره‌ی ئه‌و سوورییانه‌ی به‌شێوه‌ی هه‌ڵاوێر مافی هاووڵاتییبوونیان دراوه‌تێ بریتییه له ٥٩ هه‌زار و ٧٤٧ كه‌س و ٢٨ هه‌زار كه‌سیان كه‌سانی پێگه‌یشتوون و ١٥ هه‌زار كه‌سیان مامۆستا، دكتۆر، بازرگان، خاوه‌نكار و خاوه‌ن پیشه‌ن و مافی هاووڵاتییبوونیان دراوه‌تێ و به ژن و مناڵه‌كانیانه‌وه ژماره‌كه گه‌یشتووه‌ته ٢٨ هه‌زار كه‌س.
سۆیڵو ئاشكرایكرد ژماره‌ی ئه‌و مناڵانه‌ی كه به‌شێوه‌ی هه‌ڵاوێر مافی هاووڵاتییبوونیان دراوه‌تێ بریتییه له ٣١ هه‌زار و ٧٤٧ كه‌س و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌گوترا ملیۆنه‌ها سووریی به‌شدارییان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردووه به‌ڵام ته‌نها ٢٢ هه‌زار سووریی له ههبژاردنهكانی ٢٤ی حوزه‌یراندا دهنگیدابوو.