Abdullah Shukur
16 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ٩ بۆ ١٥ی ئەم مانگە لە ناوەوەی وڵات و باکووری عێراقدا، ٦٨ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
لە راگەیەنراوی ھەفتانەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، زانیاری لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە دژی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی وەک پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگە و داعش لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوکرایەوە.
بەم پێیەش لە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە ٩ بۆ ١٥ی ئەم مانگە لە دیاربەکر، ھەکاری، دێرسم، شرنەخ و ماردین و باکووری عێراقدا، ٦٨ تیرۆریست لە چالاکی خراون.
ھەر لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی.