Yeşim Sert Karaaslan
24 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 25 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا، ئاماژەی بەوە کرد کە لەچوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا بەشی یەکەمی دووەم گواستنەوەی کە پێکهاتووە لە ١٠ ملیۆن دۆزی ناچالاک، بەیانی رۆژی یەکشەممە، ٦،٥ ملیۆن دۆزی دەگاتە تورکیا.
کۆجا لە رێگەی هەژماری خۆی لە تویتەر سەبارەت بە گواستنەوەی دووەمی پێکوتە بۆ تورکیا بڵاوکردەوە.
لە تویتەکەیدا کۆجا رایگەیاند "دووەم گواستنەوەی کە پێکهاتووە لە ١٠ ملیۆن دۆزی ناچالاک، یەکەم بەشی بەیانی رۆژی یەکشەممە (٦،٥ ملیۆن دۆز)ی دەگاتە وڵاتەکەمان. بە بێ دواکەوتن بەرنامەی کوتان، رادەستکردنی دۆزەکان بەشێوەیەکی گونجاو لەگەڵ پلانی دابینکردندا بەردەوام دەبێت و دەگات بەدەستمان".