ئورفا
سەدان ساڵە لە شارەدێی قەساس-ی سەر بە پارێزگای ئورفا خەڵک بە دەستەجەمی چێشتی ساوەر بەگۆشت لێ دەنێن و بەسەر خەڵکیدا دابەش دەکەن.
ئەمساڵ بە پشتگیریی خێرخوازان، لە گۆرەپانی قەساس لە نێو مەنجەڵی گەورە گەورەدا، گۆشتی ٢١ مەڕ و نیو تەن ساوار لێنرا و پاشتر بە باری تراکتۆر بەسەر گوندنشیناندا دابەش کران، کە نزیکەی ٦ ھەزار کەس دەبن.
سەرۆکی شارەوانیی شارەدێیەکە عەلی ئەرسۆز بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند "ئەم دابونەریتە لە ناوچەکە یەکێتی و دۆستایەتیی خەڵک بە ھێز دەکا و ھەستی حەزی چاکەکردن برەو پێدەدا. خواردنەکە دەبێتە ھۆی خێر و بەرەکەت، ھەروەھا لە بەڵا و موسیبەت دەمانپارێزێ."
ئەرسۆز ئاماژە بە زۆریی وەلی و پیاوچاکان لە ناوچەکەدا کرد و گوتی "شارەدێیەکەمان مەرقەدی شێخ محەمەدی لێیە. خەڵک بڕوایان بە کەرامەتەکانی ھەیە. ئەم خواردنە سەدان ساڵە لە یادی ئەودا ساز دەکرێ. ھەوڵ دەدرێ خواردنەکە بگاتە ھەموو کەسێک. خەڵک بڕوایان وایە ئەوەی بیخوات فەڕ و بەرەکەت دەکەوێتە ماڵی."