Hemın Othman Mohammed
25 مایس 2016•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2016
ئه‌و پاشماوه مێژووییانه‌ی حه‌سه‌نكێف كه به ته‌واوبوونی به‌نداوی ئیلیسو ژێرئاو ده‌كه‌ون، ده‌گوازرێنه‌وه بۆ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێی شارۆچكه‌كه، به‌مه‌ش پارێزگاری له مێژوو و كولتووری شارۆچكه‌كه ده‌كرێت.
كاره‌كان سه‌باره‌ت به بنیاتنانی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێی حهسهنكێفی مێژوویی درێژه‌ی هه‌یه. جگه له شاره‌وانی و فه‌رمانده‌ی جه‌ندرمه‌ی شارۆچكه‌كه ته‌واوی دامه‌زراوه‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ ناوچه نوێكه، هاوكات له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی پارێزگار و رزگاركردنی سامانی كولتووریی پرۆژه‌ی HES و به‌نداوی ئیلیسو، پاشماوه مێژوویی و كولتوورییه‌كانی له پاركی كولتووری شارۆچكه‌كه نمایش ده‌كرێن.
له چوارچێوه‌ی كاره‌كاندا پێكهاته مێژووییه‌كانی وه‌ك مناره‌ی مزگه‌وتی El-Rızk، مزگه‌وتی كچان، ده‌رگاكانی ده‌روازی مزگه‌وتی سوڵتان سوله‌یمان خان، زاڤیه و ئارامگای ئیمام عه‌بدوڵڵا، مزگه‌وتی كۆچ، ئارامگه‌ی زه‌ینه‌ل به‌ی و هه‌مام به‌شێوه‌ی پارچه و ته‌واوه‌تی ده‌گوازرێنه‌وه. سه‌ره‌تاش ئارامگه‌ی زه‌ینه‌ل به‌ی له مانگی تشرینی دووه‌مدا ده‌گوازرێته‌وه. قایمقامی حه‌سه‌نكێف فاروق بوله‌نت بایگوڤێن، به ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه ته‌نده‌ری گواستنه‌وه‌ی ئارامگه‌ی زه‌ینه‌ل به‌ی ته‌واو بووه، ئه‌و پاشماوه مێژووییانه‌ی ده‌گوازرێنه‌وه له پاركی كولتووری یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی نوێ یان ده‌وروبه‌ریدا داده‌نرێن.