Muhyeddin Beyca
05 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2019
باتمان- AA
هاووڵاتییانی شارۆچكه‌ی حه‌سه‌نكێف، ئه‌وانه‌ی كه دوای ده‌ستبه‌كاربوونی به‌نداوی ده‌ریاچه‌ی ئلیسو له باتمان، كه كاره‌كانی ته‌واوبووه، ماڵه‌كانیان ژێر ئاو ده‌كه‌وێت، به‌ره‌وامن له كاره‌كانی گواستنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان بۆ ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی نوێ كه سێ كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته ئه‌ولاتره‌وه.
حه‌سه‌نكێف كه ژماره‌ی دانیشتوانی سێ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌سه و ژێر ئاو ده‌كه‌وێت، به شوێنه‌واره مێژوویی و كولتوورییهكانییهوه بۆ ناوچه‌یه‌كی نوێی نیشته‌جێبوون كه سێ كیلۆمه‌تر لهولاترهوهیهوه، ده‌گوازرێته‌وه. له‌و ناوچه نیشته‌جێبوونه نوێیه كه به نزیكه‌ی ملیارێك لیره له‌سه‌ر رووبه‌ری سێ هه‌زار دێكار درووستده‌كرێت، فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت، ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیی و شوێنكار و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌شێوه‌یه‌ك كه بگونجێن له‌گه‌ڵ شێوازی ئه‌ندازیاریی ناوچه‌كه، درووستكراون.
٧٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و ١٦٩ شوێنكار كه له ناوه‌ندی بازرگانیی حه‌سه‌نكێف-ی نوێ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی درووستكردنی به‌كۆمه‌ڵی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون (TOKİ) كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ژینگه و شارسازیی توركیایه، درووستكراون، دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌كانیان ده‌ستنیشانكران، له‌رێگه‌ی ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاروباری ئاو دابینكراون، كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانیان ده‌گوازنه‌وه.
- ٧٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و ١٦٩ شوێنكار رادهستكران
سه‌رۆكی شاره‌وانی حه‌سه‌نكێف، عه‌بدولوه‌هاب كوسهن له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به‌نداوی ئلیسو و پرۆژه‌ی وێستگه‌ی كارۆئاویی ته‌واوبوون و ده‌ستیان به گلدانه‌وه‌ی ئاو كردووه.
عه‌بدولوه‌هاب كوسهن باسی له‌وه‌شكرد ههسهنكێفییهكان ده‌ستیان به گواستنه‌وه‌ی بۆ ناوچه‌ی نوێی نیشته‌جێبوون كردووه و رایگه‌یاند: "پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كان بۆ نزیكه‌ی ٧٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و ١٦٩ شوێنكار، كه راده‌ستی خاوه‌نه‌كانیان كراون، درێژه‌ی هه‌یه. له‌سه‌دا ٨٠ی ماڵه‌كان گوازراونه‌ته‌وه، دوكانداره‌كانیش له ماوه‌ی دوو رۆژدا كه‌لوپه‌له‌كانیان ده‌گوازنه‌وه".
لای خۆیه‌وه ره‌مزی كورشون، یه‌كێك له‌و خاوه‌ن كافتریایانه‌ی بۆ ناوه‌ندی بازرگانیی له شوێنی نیشته‌جێبوونی نوێ گواستوویه‌تییه‌وه، گوتی: "حه‌سه‌نكێف به رووه نوێیه‌كه‌یه‌وه گه‌شتیاری زۆرتر راده‌كێشێت. دڵته‌نگین به جێهێشتنی حه‌سه‌نكێف به‌ڵام لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كرێته‌وه، هه‌نگاو به‌ره‌و ژیانێكی نوێ ده‌هاوێژین".