Abdullah Shukur
09 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2018
ھاتای - AA
ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی و ھێزی کۆماندۆی تایبەت وەک ھێزی پشتیوانی بۆ ھێزەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنوور لەگەڵ سووریا، گەیشتنە شاری ھاتای.
لە پاڵ ھێزی کۆماندۆی تورکیا، کاروانێک بارھەڵگر کە تانک و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی و پێداویستیی لۆجستییان ھەڵگرتووە و لە یەکە جیاجیاکانی تورکیاوە رەوانەکرابوون، گەیشنتە شارۆچکەی ھاسسا سەربە پارێزگای ھاتای.
کاروانەکە لەژێر رێوشوێنی ئەمنیی تونددا وەک پشتیوانی بۆ ھێزەکانی سەر سنوور لەگەڵ سووریا رەوانەکراون.