Ramal Mahmood
16 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2016
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو: "رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە دەیەوێت داعش وەکو یارییەک بەکار بهێنێت و بەوجۆرە رەوایەتی بەباڵی خۆی لە سووریا، پەیەدە/یەپەگە بدات. لەو پێناوەشدا چالاکییەکانیان ئەنجامدەدەن و دەستپێشخەریی بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرجەستە دەکەن".
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو ئاشکرایکرد بەشی زۆری وڵاتانی ئەورووپا لەئاست چاوەڕوانییەکانی تورکیادا هەڵوێستیان دەرنەبڕیوە لەبەرەنگابوونەوەی نێودەوڵەتیی دژی تیرۆردا.
مەولود چاوشئۆغڵو لەوەڵامی پرسیارێکی پەرلەمانتاری مەهەپە مەولود کاراکایادا ئاماژەی بەوەکرد لەبارەی بەرەنگاربوونەوە و پێشگرتن لە چالاکییەکانی درێژکراوەکانی پەکەکە لە ئەورووپا، دەستپێشخەری پلاتفۆرمی دوو قۆڵی و چەند قۆڵییان کردووە.
گوتیشی: "بۆ پاککردنەوەی ئەورووپا لە ئەندامانی پەکەکە و رێگرییکردن لەئەنجامدانی چالاکییەکانیان بەردەوامین لەپەیوەندی دووقۆڵی لە ئاستی باڵادا. نوێنەرانی دەرەوەمان لەو بارەیەوە رێوشوێنی پێویتسیان گرتووەتەبەر بۆ رووبەڕووبوونەوەی پڕوپاگەندەکانی رێکخراوەکە. لەرێگەی بەخشینی زانیاریی لەسەر ئەو زیانانەی پەکەکە بە هاووڵاتییانی سڤیلی گەیاندووە و بووەتە هۆی دابیننەکردنی خزمەتگوزارییەکان بە تایبەت لە کەرتی تەندروستی و پەرەوەردەدا''.
چاوشئۆغڵو راشیگەیاند: ''جیا لەوانەش دوای هێرشە خۆکوژییەکانی پەکەکە لە ١٧ی شوبات و ١٣ی ئاداری ٢٠١٦دا لەئەنقەرە، بانگهێشتی باڵیۆزانی وڵاتانی ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش و وڵاتە گرنگەکانی دیکەمان بۆ وەزارەتەکەمان کرد، زانیاریی ئەوەمان دانێ کە رێکخراوی 'تاک' کە باڵێکی پەکەکەیە، بەرپرسیارێتی تەقینەوەکانی گرتووەتە ئەستۆ کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانی سڤیل. لەدوای ئەو رووداوانە زانیارییەکانمان گەیاندە نوێنەرانی دەرەوەمان و لەرێگەی ئەوانیشەوە بە لایەنە دانوستانکارەکان لەو وڵاتانە. رێوشوێنی پێویست گیرایە بەر لەدژی دەرهێنانی ئەو رێکخراوە لە لیستی تیرۆری یەکێتیی ئەورووپا. چالاکییە نایاساییەکانی پەکەکە/کەجەکە خرایە ناو راپۆرتی ئاڕاستەکانی رەوشی تیرۆر TESATی ئەورووپا. بەشی زۆری وڵاتانی ئەورووپا لەئاست چاوەڕوانییەکانی تورکیادا هەڵوێستیان دەرنەبڕیووە لە بەرەنگابوونەوەی نێودەوڵەتیی دژی تیرۆر. یارمەتیییەکانی تورکیامان بەبیر باڵیۆزان، کونسوڵەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان هێناوەتەوە لە بەرەنگابوونەوەی تیرۆر و کاریگەرییەکانی ئەنقەرە لەوبارەیەوە. پێویستە دانوستانکارانمان بە ئەرکی خۆیان هەستن لە هاوکاریکردنی تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی".
وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی کردەوە کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەدامەزراوەکانی ئەورووپا لە ئاستی پێویستدا نەبووە و گوتی: "رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە دەیەوێت داعش وەکو یارییەک بەکار بهێنێت و بەوجۆرە رەوایەتی بەباڵی خۆی لە سووریا، پەیەدە/یەپەگە بدات. لەو پێناوەشدا چالاکییەکانیان ئەنجامدەدەن و دەستپێشخەریی بەمەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرجەستە دەکەن. لەئاکامی هەوڵەکاندا رێگە لە کردنەوەی نووسینگەیەکی پەیەدە/یەپەگە گیراوە لە وڵاتێکی ئەورووپا. وڵاتێکی دیکەش کۆتایی بە چالاکییەکانیان هێناوە".