Kemal Karadağ,Hemın Othman Mohammed
16 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره، وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول سەبارەت بە رووداوی تەقەکردن لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە به تۆمه‌تی "كاری دوژمنكارانه دژ به ده‌وڵه‌تێكی بیانی" رێگەی دا بەدواداچوون بۆ چوار گومان‌لێکراو بکرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیاریه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوی ته‌قه‌كردن له بینای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره له 20ی ئابی 2018دا، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی به‌پێی مادده‌ی 306ی یاسای سزای توركی به تۆمه‌تی "كاری دوژمنكارانه دژ به ده‌وڵه‌تێكی بیانی" دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د چه‌تین، عوسمان گونده‌ش، ئه‌رسین بایرام و ت.ب.ك ئاماده‌كرد.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی به‌گوێره‌ی هه‌مان مادده‌ی یاساكه به نووسراوێك كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دادی توركیای كردووه داوای كردووه رێگه به به‌دواداچوون بدات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وەزیری دادی تورکیا، عەبدولحەمید گول له‌سه‌رداوای سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماری ئه‌نقه‌ره به تۆمه‌تی "كاری دوژمنكارانه دژ به ده‌وڵه‌تێكی بیانی" رێگەی دا بەدواداچوون بکرێت له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه‌د چه‌تین، عوسمان گونده‌ش، ئه‌رسین بایرام و ت.ب.ك.