Abdullah Shukur
25 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 25 تشرینی دووەم 2015
ئەنقەرە
سەرۆکایەتی سوپاسالاری تورکیا تۆماری دەنگی پەیوەندیدار بە ئاگادارکردنەوەی فڕۆکە رووسیەکە بڵاوکردەوە و بەپێی ئەم تۆمارەش تا نزیکبوونەوەی کاتی پێکانی فڕۆکەکە، ئاگادارکرنەوەکان چڕتر دەکرێتەوە.
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی سەرۆکایەتی سوپاسالاری تورکیا تۆمارەکانی بڵاوکردەوە و تێدا گشت ئەو ئاگاداریانەی کە بنکەی ھەواڵگری و سەرپەرشتی یەکگرتوو لە شاری دیاربەکر کە بۆ فڕۆکە رووسییەکە کراوە لە خۆ دەگرێت.
لەو بنکەیە بە زمانی ئینگلیزی فڕۆکە جەنگییەکەی رووسیا ئاگادارکراوەتەوە و داوا کراوە کە فڕۆکەکە ئاراستەکەی خۆی بگۆڕێت بەھۆی ھاتنی بە نێو سنووری ئاسمانی تورکیا.
بەپێی ئەم تۆمارەش تا نزیکبوونەوەی کاتی پێکانی فڕۆکەکە، ئاگادارکرنەوەکان چڕتر دەکرێنەوە.