Abdullah Shukur
12 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2016
ئیستانبوڵ
نۆیەمین دادگای سزای ئیستانبوڵ بەتۆمەتی "خزمەتکردن بە ئامانجەکانی تیرۆر، پەیڕەوکردنی سیاسەتی رێکخراوی "FETÖ-PDY" بڕیاری دا بە دانانی دەستەیەکی نوێ بۆ بەرێوەبردنی کۆمپانیای بڵاوکراوەی میدیایی جیھان، رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئرماک، کۆمپانیای بڵاوکراوەی دونیا".
دادگا بڕیار دا بە دامەزراندنی ھەریەك لە پارێزەران، تەحسین كەپلان، مەتین ئیلھان، سێزایی شانگۆڵ لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی نوێ.
نۆیەمین دادگای سزای ئیستانبوڵ لەبارەی دامەزارندنی دەستەی بەرێوەبەرایەتی نوێ بۆ كۆمپانیای بڵاوكراوەی میدیایی جیھان، رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئرماك، كۆمپانیای بڵاوكراوەی دونیا، ھەڵسەنگاندنی بۆ داوای داواكاری كۆماری شاری ئیستانبوڵ كرد.
ھاوكات دادگا لە نێو بڕیارەكەیدا دامەزراندنی دەستەی بەرێوەبەرایەتی نوێ بۆ كۆمپانیای رۆژنامەگەری فەزا وەبیرھێنایەوە. بەھەمان شێوە بەتۆمەتی "خزمەتكردن بە ئامانجەكانی تیرۆر، پەیڕەوكردنی سیاسەتی رێكخراوی FETÖ-PDY بڕیار دا بە دانانی دەستەیەكی نوێ بەرێوەبەری بۆ كۆمپانیای بڵاوكراوەی میدیایی جیھان، رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئرماك، كۆمپانیای بڵاوكراوەی دونیا".
لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە لە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی كۆمپانیای رۆژنامەگەری فەزا و ئاژانسی ھەواڵی جیھان لە سایتی ژووری بازرگانی شاری ئیستانبوڵ بەدەستیان كەوتووە، كۆمپانیای بڵاوكراوەی میدیایی جیھان لە ٢٣ی كانوونی دووەم ٢٠٠٧ دامەزراوە و لەدوای ئەمەش كۆمپانیای رۆژنامەگەری فەزا لەگەڵ كۆمپانیای هاوبەشی بڵاوكراوەی میدیایی جیھان-یان پێكھێناوە.