Ömer Süt,Muhammet Ali Kemal
25 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2018
ئیزمیر - AA
كەسایەتی ئایینیی ئەمریکی، ئاندرو کرەیگ برونسن کە بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوان لە پێناو فەتۆ و پەکەکە و سیخوڕیکردن دادگایی دەکرێت و داوای زیندانییکردنی بۆ ماوەی ٣٥ ساڵ دەکرێت، بەهۆی "کێشەی تەندروستییەوە" قۆناغی دەستبەسەریی بۆ زیندانییکردن لە ماڵەوە گۆڕدرا.
لە دانیشتنێکی دادگای دووەمی سزا قورسەکانی ئیزمیردا کە رۆژی ١٨ی تەمووز بەڕێوەچوو، دادگا فەرمانی درێژەدان بە دەستبەسەریی ئاندرو کرەیگ برونسنی دەرکردبوو، پارێزەری ناوبراو، ئیسماعیل جەم هاڵاڤورت تانەی لە بڕیارەکەی دادگا دا و کێشە تەندروستییەکانی برونسنی وەک هۆکاری تانەکە نیشاندا.
دادگا هەڵسەنگاندنی بۆ تانەکە کرد و بڕیاری بەندکردنی ناوبراوی لە ماڵەکەی لە ئیزمیر بەشێوەیەک کە ماڵەکەی جێنەهێڵێت و قەدەغەی گەشتکردنی بۆ دەرەوەی وڵات لەسەربێت، دەرکرد.