ئاژانسی ئانادۆڵو رۆژی شەشی نیسان بە بۆنەی ٩٤ ساڵەی دامەزراندنییەوە، دەستی بە گەیاندنی ھەواڵ و زانیاری بە زمانی فەرەنسی دەکا. ئاژانسی ئانادۆڵو لە چوارچیوەی ئارمانجی بوون بە یەکێک لە پێنج ئاژانسە گەورە جیھانییەکاندا سەرەڕای دەست پێکردنی بەشی فرەنسی ھاوکات دەنگی ئەفریقای ئاژانسی ئانادۆڵوش دەست پێ دەکا.
ئاژانسی ئانادۆڵو دەیەوێ بە بوونەی ١٠٠ ساڵەی خۆیەوە بە ١١ زمانی جیاجیا ھەواڵ و زانیاری بڵاو بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستە ئامادەکارییەکان بەردەوامن. ئاژانسی ئانادۆڵو ئێستا بێجگە لە زمانی تورکی، بە زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، بۆشناکی، روسی و کوردی ھەواڵ و زانیاری پێشکەش دەکا و بڕیارە لە شەشی مانگی نیسانەوە دەست بە گەیاندنی ھەواڵ و زانیاری بە زمانی فەرەنسیش بکا.
ناوهندی بەشی فەڕهنسی ئاژانسی ئانادۆڵو لە تونسه و ھەواڵ و زانیاری دەگەیهنێتە وڵاتانی تونس، جەزائیر، مەغرێب، فاس، میسر، سەنیگال، نیجریا، فەرەنسا، بەلژیکا و ئەو وڵاتانەی بە زمانی فرەنسی قسە دەکەن.
بە دەستپێکردنی بەشی فەرەنسی، ئاژانسی ئانادۆڵو دەبێتە دەنگی ئەفریقا و ھەواڵ و زانیارییەکانی ئەو شوێنانەی ئەفریقا کە بە زمانی فرەنسی قسە دەکەن، دەگوازێتەوە. ھاوکات ئەو زانیارییانە بە زمانەکانی وەکو تورکی، عەرەبی، ئینگلیزی، کوردی، روسی و بۆشناکیش بڵاو دەکرێنەوە.
سەرەڕای گواستنەوەی ھەواڵ و زانیارییە سیاسی، ئابوریی، وەرزشی، کۆمەڵایەتی و گەشتوگوزاریهكان، لە چوارچێوەی کار و چالاکی کەلتوری و ھونەریشدا وێنە و ڤیدیۆ بڵاو دەکرێتەوە.
ناوەندی بەشی فەرەنسی لە تونس دەبێ و له ههریهكه له داکار، پاریس، بڕۆکسەل، بورکینا فاسۆ، ساحلی عاج، گینیا، ئەفریقای ناوەڕاست، مالی، گابۆن، مادهقهشقهر و دوورگەکانی کۆمۆردا ئەڵقەی رۆژنامەوانی دروست دەکا.