Cemil Murat Budak
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە ئەنقەرە و ٣٧ پارێزگای دیکەی تورکیا، ٧٨ کارمەندی هێزەکانی جەندرمە بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکرا.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی ئەنقەرە لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT) و بەڕێوبەرایەتی گشتیی ئاسایش بۆ ئاشکراکردنی شانە نوستووەکانی فەتۆ لە ریزەکانی فەرماندەیی گشتیی جەندرمەدا، لێکۆڵینەوە لە ٧٨ گومانلێکراو دەستی پێ کرد و سەرجەمیان بڕیاری دەستبەسەرکردنیان بۆ دەرکرا.
لەئێستاشدا هێزە ئەمنییەکان لە هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان.